پارتی: بەغدا لێمان دەدات

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێگە نادەین بەغدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات و دەبێت پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ڕەوانە بکرێت.

شوان کەلاری ڕایگەیاندووە کە بەغدا نیەتی باش نییە و ڕەنگە لێمان بدات و نایەوێت هەرێمی کوردستان بەهێز بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان هیچ پابەندییەکی بە یاسای بودجە جێبەجێ نەکردووە و دەیەوێت 400 هەزار بەرمیلە نەوتەکە ڕادەستی سۆمۆ نەکات و پشکی خۆیشی لە بودجەی گشتی عێراق وەربگرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی هەڕەشەی کردووە کە ڕێگە نادرێت عێراق وەک پارێزگایەک مامەڵە لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات و دەبێت وەک هەرێمێک لێی بڕوانێت.