پارتی بۆ ناڵە سووپەری سزا دایەوە؟
بڕیارەکەی دادگای هەولێر بە پێی مادەی یەکی تیرۆرەوە بووە و ئەمەش هەمان مادەیە کە پارتی نەیاران و ڕەخنەگرانی خۆیی پێ زیندانی دەکات، وەک چۆن کە شێروان شێروانیی بەو مادەیە خستووەتە زیندانەوە.
بە پێی زانیارییەکان، ناڵە سووپەر لە کاتی خوێندنەوەی حوکمەکەیدا جنێوی زۆری بە بنەماڵەی بارزانی داوە و چاوەڕوان دەکرێت دۆسیەی دیکەی لە سەر بکرێتەوە.
ناڵە سووپەر برازای نیاز دەرگەڵەییە و پارتی و خێڵی بارزانی تۆڵەی لێدەکەنەوە.