پارتی ئەمجارەش کوردستان بەرەو داڕمان دەباتەوە

پارتی و مەسعود بارزانی بە ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017 زیانێکی گەورەیان بە سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا سەپاند کە هەر ئێستاش کاریگەرییەکانی بەدی دەکرێت. دواخستنی تاکلایانەی هەڵبژاردنەکانیش دیسانەوە کوردستان بەرەو داڕمانێکی نوێ دەبات.

پارتی لە بەر نەمانی کورسی کۆتاکان و بە دیاریکراوی کورسی تورکمانەکان، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەکێتی و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکە داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکەن.

ئەگەر پارتی تاکلایانە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان بدات دەرەنجام و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017 زیاتر دەبێت.