پارتییەکان کەمال ناکەرکوکی بە دوژمنی کورد لە کەرکوک ناو دەبەن

پاش سەرنەگرتنی ئامانجەکانی پارتی لە کەرکوک، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە ڕایانگەیاندووە کە کەمال ناکەرکوکی هۆکاری دروستنەبوونی یەک لیستی کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بووە.

یەکێک لە بەرپرسانی پارتی لە کەرکوک بە ناوی فەهمی فایەق ڕایگەیاندووە کە زۆربەی کادیر و ئەندامانی پارتی لە کەرکوک لە گەڵ ئەوەدا بوون کە کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەشداری بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە کەمال ناکەرکوکی دژی یەک لیستی کورد بووە و پاساوەکەشی ئەوە بووە کە یەکێتی 16 ی ئۆکتۆبەری ئەنجام داوە و دەنگ ناهێنێت.

ئەو بەرپرسەی پارتی ڕایگەیاندووە کە مەکتەبی سیاسی لە ئێستادا لێژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان و وەرگرتنی سکاڵای زۆربەی کادیرەکانی لە کەرکوک.