پارتییەکان بۆ مووچە لە بەغدای موفلیس دەپاڕێنەوە!!

بەرپرسان و پەرلەمانتارانی پارتی لە پاڕانەوە بۆ وەرگرتنی مووچە بەردەوامن و لەو چوارچێوەدا پەرلەمانتارێکی ئەو حیزبە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

شوان محەمەد ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی موسڵی دەنارد کە داعش حکومی دەکردن بەڵام مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.

ناوبراو لە حکومەتی عێراق پاڕاوەتەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت بۆ ئەوەی کە پارتی و یەکێتی لە داعش خەراپتر نین.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لەبیری نەماوە کە نێچیرڤان بارزانی کەسی دووەمی حیزبەکەی پێشتر بەغدای بە موفلیس ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە مامەڵە لە گەڵ لایەنی موفلیسدا ناکرێت، هەروەها مەسعود بارزانیش لە سەردەمی ڕیفراندۆمدا ڕایگەیاند کە هەرێم لە گەڵ عێراق وەک دوو دراوسێ دەبێت. بەڵام ئێستا بۆ وەرگرتنی مووچە و بودجە بەم شێوەیە دەپاڕێنەوە.