پارتی، شێری ماڵەوە و ڕێوی دەرەوە

پارتی بە فەرمی داوای لێبوردن لە حەلبوسی دەکات و لە کوردستانیش هەرگیز هەنگاوی لەو شێوەیە نانێن.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی کوتلەی تەقەدوم سەر بە محەمەد حەلبوسی بڵاویکردەوە, کە شاندێکی باڵای پارتی بۆ داوای لێبوردن لە هەڵسوکەوتی پاسەوانێکی شاخەوان عەبدوڵا سەردانیان کردووین و بەڕەسمی داوای لێبوردنیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کاری لەو شێوەیە دووبارە نابێتەوە.

شاندەکەی پارتی لە بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردەوەی عێراق و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین پەرلەمانتاری حیزبەکە پێکهاتبون.

ئەو هەنگاوەی پ.د.ک لە بەغدا لەکاتێکدایە چەندین جار پەرلەمانتاران و پاسەوانانی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هێرشیان کردۆتە سەر پەرلەمانتارانی لایەنەکانی دیکە، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە داوای لێبوردن و پۆزشیان نەکردووە.