پارتى ترسى لەتەقینەوەى هەولێر هەیە

سەرچاوەیەکى تایبەت ووتی: مەسرور بارزانى فەرمانیکردووە هەرچى بکرێت ڕێگرى لەبایکۆت بگرێت لەشارى هەولێر.

سەرچاوەکە ووتى: فەرمانکراوە بەکادرانى پێشکەوتووى پارتى: هەرچى ئامرازى بەردەستە بۆ ئاسانکارى لە دەوامى فەرمانبەران بیکەن، تا ئاستى ئەوەى فەرمانبەرەکە دەوام نەکات، لێپێچەنەوە لێ نەکرێت، بەمەرجێک کەس بایکۆت نەکات.

سەرچاوەکە جەختى لەوە کردەوە: لەهەولێر مەسرور بارزانى و پاراستن زۆر ترسیان لە تەقینەوەى دۆخى جەماوەرى هەیە و چەندین ڕاپۆرت لەڕێکخستنى تایبەت و هەواڵگرى گشتى و پاراستن چوونەتەوە بەردەستى مەسرور بارزانى و مەسعود بارزانى، باس لە توڕەیى جەماوەرى و ناوخۆیى پارتى دەکات، دەرئەنجامى ئەوە بڕیاردراوە لێپچینەوە لەکەس نەکرێت ئەگەر دەوامیش نەکرێت.