٢١٦ ڕۆژە ڕۆژنامەنووسێک لەلایەن ئاسایشى پارتیەوە دەستگیرکراوە

ئەمڕۆ ٢١٦ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دا تێدەپەرێت.

لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی بەردەوام بانگەشەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕین دەکەن، بەڵام ڕۆژنامەنووسێکی رفێنراو لە لایەن پارتیەوە دوای ٢١٦ ڕۆژ هێشتاکە ئازادنەکراوە.

سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز دوای ٢١١ ڕۆژ چارەنووسی ئاشکرابوو و ڕێگە بە پارێزەرەکانی درا سەردانی بکەن و بە تۆمەتێکی ناڕەوا دەیانەوێت دادگایی بکەن و سزای بەسەردا بسەپێنن، هەروەها سلێمان ئەحمەد داوای بەردەوامیدان بە فشارەکان دەکات تا ئازاد دەکرێت.

ئەم ڕۆژنامەنووسە لە ٢٥ تشرینی یەکەم، لە دەروازەی فیشخابوور لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕفێندرا و دوای ٢١١ ڕۆژ چارەنووسی ئاشکرابوو.

بەشدار حەسەن، یەکێک لە تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد، ڕایگەیاند دوای بینینی ڕێگە دراوە کە ببینە پارێزەری و هەروەها بۆ ماوەی دوو خولەک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ خانەوادەکەیدا کردووە.