وەڵامێکی توندی سامان حوسێن بۆ مەسرور بارزانی؛ كەمئەندام نــــــــــانی جەژنی نیە

سامان حوسێن وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە کە دەڵێت : "پەتاتەی هەرێمی کوردستان بەشی هەموو عێڕاق دەکات "

سامان حوسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە وەڵامی سەرۆکی حکومەتدا دەنووسێت : “نــەوتـەكــەش بەشی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەكــات بەڵام دزیەكــانــتــان ناهێڵێیت ، ئەوەتا كەمئەندام نــــــــــانی جەژنی نیە.”

وتەکانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ڕەخنەیە لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی کەمئەندامانی کوردستان و بێ مووچەیی و مووچەی زۆر کەمی ژمارەیێکی زۆر لە کەمئەندامان.