وەڵامی نەخێری کەرکوکییەکان بۆ پارتی

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو و کوردانی شارەکە وەڵامی نەخێری پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان دایەوە.

کەرکوکییەکان بڕیاری ئەوەیاندا کە نەچنە ژێر ڕکێفی پارتییەوە. پارتی لەم هەڵبژاردنانەدا بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەی تورکیا هەوڵیدا کەرکوک لە ژێر دەستی کورد دەربێنێت، یەکەم هەنگاویش ئەوە بوو کە پارتی ڕێگریی لە یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان لەو شارە کرد و یەک لیستی کورد لە هەڵبژاردنەکان بەدی نەکرا.

دەوترێت کەرکوکییەکان لەم هەڵبژاردنانەدا تۆڵەی چەندین ساڵ خیانەتیان لە پارتی کردەوە. تۆڵەکردنەوەکەش لە ڕێگەی دەنگدانەوە بووە و گەورەترین پەیامی بۆ پارتی بووە.

بە هۆی بڕیارە خۆپەرستی و تاکلایەنەکانی پارتی بۆ ڕیفراندۆم و ئەو ڕێکەوتنە ژێربەژێرەی لە لایەن پارتی و تورکیاوە کرابوو، کەرکوک لە ژێر دەستی کورددا نەما و دەسەڵاتی عێراق پاش ساڵانێک گەڕایەوە شارەکە.

لە ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 20217 ەش پارتی هەوڵی تێوەگلانی کەرکوکی لە شەرێکی گەورە لە گەڵ سوپای عێراقدا کە ئەوەش شکستی پێهێنرا و دووربینی و ستراتیژی یەکێتی شارەکە و خەڵکەکەیی لە شەڕێکی خوێناوی ڕزگار کرد.

کەرکوکییەکان ئەم کارەی یەکێتییان لە بەرچاو بوو و زۆرترین دەنگیان بە کاندیدەکانی یەکێتی دا و بووە خاوەنی 5 کورسی لە ئەنجومەنی پارێزگا بەڵام پارتی بە کڕینی دەنگ و دەیان جۆر نەخشە تەنیا دوو کورسیی بە دەست هێنا.

پارتی لەم هەڵبژاردنانەدا پشتی لە زەوی درا و تۆڵەی ئەو هەوڵەی لێکرایەوە کە بۆ پەرتەوازەیی کورد جێبەجێی کرد.