وەڵامی عەلی عەونی درایەوە: گیراوانی بادینان ڕەمزی ئازادیی کوردستانن
پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو گیراوانی بادینان چالاکوان نین و سیخوڕی پەکەکە بوون.
عەلی حەمەساڵح لە وەڵامی عەلی عەونیدا ڕایگەیاندووە کە گیراوانی بادینان نەک تەنیا چالاکوان، بەڵکوو ڕەمزی ئازادیی تەواوی کوردستانن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە گیراوانی بادینان ئازادیخواز و چالاکوانن و بچووکترین بەڵگەی تاوانیان لە سەر نەبووە.
چالاکوانانی بادینان تەنیا لە سەر ڕەخنەیان لە حکومەتە خۆڕاگرەکەی مەسرور بارزانی خراونەتە گرتووخانەکانەوە و بە توندترین شێواز سزا دراون.