وەزیرە سەپێندراوەکەی مەسعود بارزانی

وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئاستی وەزارەتێکی هەستیاری وەهادا نییە و لە لایەن مەسعود بارزانییەوە سەپێندراوە.

فۆئاد حسێن کە ماوەی 8 ساڵە وەک وەزیری دەرەوەی عێراق دەستنیشان کراوە و لە کابینەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقدا بووە و لە کابینەی ئێستاش بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لە پۆستەکەی بەردەوامە، یەکێک لە بێ کەڵکترین و بێ ئیشترین وەزیرەکانی حکومەتی عێراق بووە و ئەو لاوازییەش دەنگی لایەنە عێراقییەکانی دەرهێناوە.

فۆئاد حسێن کە لە سەر پشکی پارتی بە سەر حکومەتی عێراقدا سەپێندراوە، مانگانە تەنیا یەک ڕۆژ دەوام دەکات و ئەو 29 ڕۆژەکە لە وەزارەتدا نییە و ئیش و کارەکانی بە بریکارەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکەی سپاردووە.

وەزیرە سەپێندراوەکەی دەرەوەی عێراق، کاتی خۆی و لە ساڵی 2017 یەکێک لە لایەنگرانی دابەشکردنی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانییەوە بووە و هۆی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری دەرەوەش ئەوە بووە کە ماڵی مەسعود بارزانی ئاگاداری سیاسەت و پەیوەندییەکانی دەرەوە بن و ئەو شاندە بیانییانەی سەردانی بەغدا دەکەن، ڕێنمایی سەردانی هەولێریشیان پێبدرێت تا لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆببنەوە و بەمەش بە کەسێکی خاوەن پێگە لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ناوی ببەن.