وەزیرە بێ دەسەڵاتەکەی بزوتنەوەی دۆڕان

بزوتنەوەی گۆڕان بە ناو بەشداریی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کردووە و وەزارەتی دارایی وەک وەزارەتێکی سیادی وەرگرتووە.

ئەوەی ڕاستییە و خەڵک لێی ئاگادارە، ئەوەیە کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی کابینەکەی مەسرور بارزانی هیچ دەسەڵاتێکی نییە و تەنیا دەسەڵاتەکەی بووەتە بەیاننامەدەرکردن لە سەر هاتن و نەهاتنی پارە لە بەغداوە.

وەزارەتی دارایی هیچ سودێکی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان نەبووە و تەنانەت بە هۆی دابەشنەکردنی موچەوە بووەتە جێی ڕەخنەی موچەخۆران و بە شەو و ڕۆژ لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قسە بە وەزیر و وەزارەتی دارایی و بزوتنەوەی گۆڕان دەوترێت.

ئاوات شێخ جەناب دەسەڵاتی کۆکردنەوە و خەرجکردنی داهاتی نییە و هەمووی ئەو دەسەڵاتانە لای سەرۆکی حکومەتە و تەنیا ئیشەکەی وەزیر بووەتە دەرکردنی بەیاننامە لە سەر موچە و پارەکەی بەغدا.