وەزعەکە باش نییە

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سیاسەتی هەڵەیانەوە ئەم ناوچەیان ڕوبەڕوی دەیان کێشە و مەترسی کردووەتەوە. ئەوان بە هۆی شوێنکەوتوویی ئەمریکاوە بە یەک وشە سەرکۆنەی تاوانەکانی ئیسرائیلیان لە دژی خەڵکی بێ تاوانی غەزە نەکردووە و تەنانەت پارتی و بارزانییەکان و میدیا جنیۆفرۆشەکانیان دژی هەر کەس و لایەنێک هەڵوێستیان هەبووە کە زوڵم و تاوانەکانی قەوارەی جولەکەی شەرمەزار کردووە.

بارزانییەکان کە هیچ کات لە قۆناغە مێژووییەکاندا وانەیان لە سیاسەتی بەرژەوەندیخوازی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەرنەگرتووە، ئەمجارەش لە کاتێکدا زۆربەی عێراقییەکان دژی ئیسرائیل و ئەمریکا و تاوانەکانی ئەوانن، پشتیوانی لە سیاسەتەکانی واشنتن لە شەڕی غەزەدا دەکەن.

چەندین بنکەی سەربازی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە شاری هەولێرە و بارزانییەکان وا دەزانن کە وەک شێخ نشینە عەرەبەکان دەسەڵاتەکەیان لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەپارێزرێت بەڵام ڕۆژێک دەگات وەک ئەفغانستان کۆتایی بە بوونی ئەمریکا و سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان بهێندرێت.

بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەولێر وایکردووە کە مقاومەی ئیسلامی عێراق بەردەوام هێرش بکاتە سەریان، ئەمەش وەک کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و قەوارەی جولەکە لە لایەن ئەمریکاوە دەکرێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەوە زەنگی مەترسی لێداوە و پێدەچێت بوونی ئەمریکییەکان دۆخی هەرێم بە تەواوی بەرەو شێواندن ببات. هێرشە بەردەوامەکانی مقاومەی ئیسلامی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەولێر بەڵگەیە لە سەر ئەمە.

نێچیرڤان بارزانی هەستی بە سیاسەتی هەڵەی خۆی و پارتەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان پێشهاتێکی مەترسیدارە.

بوونی ئەمریکییەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان ئارامی و سەقامگیری ناهێڵێت و هەرێم ڕوبەڕوی مەترسی گەورە دەکاتەوە و بارزانییەکان هەستیان بەم مەترسییە و ئەنجامی سیاسەتە هەڵەکانیان کردووە.