وەزارەتی پێشمەرگە کەوتە هەڕاجکردنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان هێندە بێ پارەیە و خەرجی وەزارەتەکانی نییە کە وەزارەتی پێشمەرگە کەوتووەتە هەڕاجکردنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان تا بتوانێت خەرجییەکانی ڕۆژانەی بۆ دابین بکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە نیازی فرۆشتنی 80 ئۆتۆمبێلی سەربازی هەیە.

فرۆشتنەکەش بۆ ماوەی 10 ڕۆژ و بە شێوازی زیادکردن دەبێت. ئامانج لەم هەڕاجکردنەش دابینکردنی خەرجییەکانی وەزارەتەکەیە.