وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازی لە هەرێمی کوردستان دەکەن
ئەو کۆبوونەوە ڕۆژی 8 ی حوزەیرانی 2022 بە ئامادەبوونی نوێنەر و کۆنسووڵی هەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا و کۆریای باشور لە گەڵ ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە.
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە تەوەری سەرەکی ئەو کۆبوونەوە تایبەت بووە بە بابەتی پێدانی موڵەت بەو کەسانەی دەیانەوێت ڕێکخراوی ناحکومی دابمەرزێنن بۆ پشتیوانیکردن لە هاوڕەگەزخوازان، بەو پێیەی بەشێک لەو کۆنسووڵخانانە بودجەی تایبەتیان هەیە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە بۆ پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازی پرۆژەیان هەیە.
نوێنەری ئەو وڵاتانە پێداگرییان لەوە کردووە کە حکومەتی هەرێم بە هەر نرخێک بێت دەبێت ڕێگە بەو ڕێکخراوانە بدات بۆ کارکردن.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کۆبوونەوەکە بەرهەمێکی نەبووە و نوێنەری حکومەتی هەرێم هیچ بەڵێنێکی بە نوێنەری ئەو وڵاتانە نەداوە.