وتەبێژی یەکێتی دژی مەسرور بارزانی لێدوان دەدات

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەی دژی ئەوە نییە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دابەش بکرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە پێچەوانەی لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی پارتی، ڕایگەیاندووە کە دابەشکردنی مووچە لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە هیچ مەترسییەک لە سەر هەرێمی کوردستان نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەر مووچە لە بەغداوە ڕاستەوخۆ هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەش بکرێت لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند کە هەر دابەشکردنێکی مووچە تەنیا لە ڕێگەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.