واز لە ئیمارات بێنە و کارەباکەت چاککەرەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتە و میدیاکانیشی بەردەوام لە سەر هێڵی بانگەشەن و ئەم سەردانە وەک دەسکەوت و دیپلۆماسی بە خەڵک دەفرۆشنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە کوژانەوەیەکی سەرتاسەریی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و سەرجەم جومگەکانی پەکخستووە و کەسیش نییە باس لە چارەسەرکردنی بکات.

ئایا ئەم سەردانە لەم کاتەدا پێویست بووە؟ ئایا چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک بۆ هەر سەرکردە و بەرپرسێک گرنگتر لە بینینی چەند سەرکردە و بەرپرسێکی وڵاتانی جیهان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان نییە؟

بگەڕێوە کارەباکەت چاککەرەوە و واز لە ئیمارات بێنە. وەرە هەولێرەکەت بکەرە دۆبەی و پاشان سەردانی ئەم لا و ئەو لا بکە.