هەڵبژاردن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆشکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان

ئەندامێکی پەرلەمان ڕایگەیاند: هەڵبژاردن دەبێتە هۆی داڕمانی باڵادەستی هەندێک لایەن و کەمبوونەوەی ژمارەی کۆشکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان.

 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، دووپاتی دەکاتەوە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوان پرسێکی تایبەتە، بەڵام گەلی کوردستان ئەمجارە دەزانێت کێ هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیان بکات، چونکە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی داڕمانی باڵادەستی هەندێک لایەن بەسەر ناوچەکەدا و کەمبوونەوەی ژمارەی کۆشکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان.”

سوهەیلە سوڵتانی، ئەمڕۆ یەکشەممە،1ی ئەیلولی 2024، بە ئاژانسی مەعلومەی وتووە، ، سیاسەتی لایەنە کوردییەکان و سەرکوتکردنی ئازادییەکان وایکردووە گەلی کوردستان چارەنووسی خۆی بزانێت و بزانێت ئەمجارە کێ هەڵبژێرێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا،دەشڵێت، بەردەوامی دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم دەنگدەران نائومێدناکات و لە سایەی دەنگی خۆیاندا کارێک دکەن بۆ ئەوەی کە بزانن پرۆسەی سیاسی لە هەرێمدا بەرەو کوێ دەڕوات.

دەشڵیت “بوونی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی کوردستان بتوانێت بە ئامانجەکانی خۆی بگات، بەو پێیەی ئەزموونی هەیە لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەندێک لەلایەنە سیاسییە کوردییەکان هەوڵدەدەن بە شێوازی جۆراوجۆر ڕێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بکەن”، چونکە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی داڕمانی باڵادەستییان بەسەر ناوچەکەدا و کەمبوونەوەی ژمارەی کۆشکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان.”

پێشتر، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا ھیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ و بە چ حزبێک داوە، تەنانەت کۆمسیۆنیش ئەوە نازانێت چونکە کارتی دەنگدان ھیچ ناوێکی لەسەر نییە و کۆمسیۆن تەنھا مامەڵە لەگەڵ ژمارە و کۆددا دەکات.

وتیشی، بەپێی دەستوور ڕێگە دراوە بەهەموو دەنگدەرێک بە نهێنی و بە ئازادی بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن بکات.

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش 215 هەزار و 960 یان دەنگدەری تایبەتن.

دوای چەندین جارلەدواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە ڕۆژی 20ی 10ی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ ھەڵبژاردنەکە تەواوکردووە.