هەڤاڵ ئەبوبەکر: هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە کە ئێستا قەوارەی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەردەم مەترسی هەڵوەشانەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاندووە کە هەرێم و قەوارەکەی هاتووەتە بەردەم مەترسی هەڵوەشانەوە و نەمان و هاووڵاتییەکانی دەبنەوە بە هاووڵاتی پلە دوو و پەراوێزخراو.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دەستدانی قەوارەی هەرێم لە دەستدانی کوردستانە بە گشتی.