هەڤاڵ ئەبوبەکر: هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانێکی زۆر سەختدایە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانی سەختی وەک ئێستای بەخۆوە نەبینیوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خێرایی نەتوانێت کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر بکات، کێشەی گەورەتر ڕوو دەدات.

دەشڵێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانی سەختی وەک ئێستای بە خۆوە نەبینیوە و یەکێتی و پارتی ڕەنگە بکەونەوە داوی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی کە گرنگە پارتی و یەکێتی زۆر بە خێرایی کۆببنەوە و بە دوو ئاراستەی ئاسان کار بکەن، یەکەمیان کۆتایی بە ناکۆکییەکانی ناو ماڵی کورد بێنن و دووەم بە هیچ جۆرێک خۆیان لەو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە نەگلێنن کە لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا ڕوو دەدەن.