هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت دۆخی کوردستان زۆر مەترسیدارە
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەوەی دەبینین پەیوەندی و سەرکەوتنی دیپلۆماسی ئێوە نییە، سەردانی هەموو دونیا بۆ عێراق و کوردستان ئاماژەی مەترسیداری دۆخەکەیە، بیری ورد و تیژ و هێزی لۆژیک و تێگەیشتن لە ڕابردوو، وەستایی بۆ ئێستا دەوێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕێک ئێستا وەک سەرەتای سەدەی ڕابردووە، لەبری سەرزەنشتکردنی کارەکتەرەکانی ئەو سەردەمانە، سەرزەنشتی خۆتان بکەن، نەفرەت لە دووبەرەکی بکەن و مەردانە بیری دواتان هەبێت، کورد هەر دەمێنێت، خەمێک لەو مانە بخۆن، بە گورگانخواردی مەدەن.
پارێزگاری سلێمانی لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە ناکۆکی و بێباکی و نکۆڵیتان، سەری ئەم ئەزموونەش دەخوات، شەڕ و برسێتی و ترس دونیای داگیر کردووە، یەکبن با نەخورێین، یەکبن با نەبرێین، یەکبن با نەکرێین.