هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ پارتی و یەکێتی: مافی پاشایەتیتان نییە

پارێزگاری سلێمانی بە توندی هێرشی کردووەتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاندووە کە ئەوان وەک سعوودیە و ئیمارات و بەریتانیا مافی پاشایەتییان نییە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی بە ئێسک و بروسکی ئێمە و باو و باپیرانمان تەختی حکومڕانییان گرتووەتە دەست.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەوان هیچ مافێکی پاشایەتییان نییە وەک سعوودیە و ئیمارات و بەریتانیا.