هەڤاڵ ئەبوبەكر داوای مووچە دزراوەکان دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ساڵ مووچەی بە لێبڕین و پاشەکەوت دابەش کرد و سێ مانگی ساڵی ڕابردووشی هەر نەداوە و پارێزگاری سلێمانی داوای پێدانی ئەو مووچانە بە هاوڵاتیان دەکات.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دوای رێوڕەسمەكانی نوێژی جەژن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاوڵاتییان دەكەم و هیوادارم جەژن ببێتە هۆی یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن و ئومێدەوارین دوای جەژن یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.

ڕاشیگەیاند: دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو خەرجبكرایە و هیوادارین دەست بۆ رۆژمێریی مووچە نەبرێت و 30 رۆژ جارێك مووچەی مووچەخۆران دابەش بكرێت.