بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی هەژماری من، وتی: “هەژماری من نەماوە. هەژماری من نەك لە سلێمانی لە هیچ شوێنێك نەماوە.”
وتیشی: پڕۆژەی هەژماری من لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەهیچ شێوەیەك نەخراوەتە دەنگدان. بەڵكو لە پریزیتەیشنێكدا لەوێ باس كراوە. ئەوە بڕیار نییە.
ڕاشیگەیاند: بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە لە بەغدا لەسەر پرسی تەوتین، ئەوە ئیشەكەیە.
زیاتر وتی: خەڵك دەبێت ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی بانكی خۆی، بۆ ئەبێت ناچار بكرێت.