هەژماری من بوو بە ڕابردو و شتێک نەماوە بەناوی ئەو پرۆژەیەوە

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شتێک نەماوە بەناوی هەژماری منەوە.

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: هەژماری من بوو بە ڕابردوو و شتێک نەماوە بەو ناوەوە پڕۆژەیەکی شەخسییە.

ئاماژەی بەوەش دا: یەكێتی لەهەوڵدایە تا كۆتایی ئەم ساڵ چارەسەری دواكەوتنی مووچە بكات.

ئاشکراشی کرد: یەكێتی لەهەوڵی تەواوكردنی رێكارەكانی هاتنی لقی بانكە فیدراڵییەكاندایە بۆ هەرێم .