هەژماری ئەو چ سوودێکی هەیە؟

مەسرور بارزانی پێداگری لە سەر جێبەجێکردنی تەواوی پرۆژەی هەژماری من دەکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە جگە لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان، تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ڕەتیدەکەنەوە.

ئەگەر بە ڕێژەی دانیشتووانیش سەیر بکرێت، لانیکەم نیوەی کوردستان پرۆژەکەی مەسرور بارزانییان قبووڵ نییە. لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان تەواوی فەرمانبەران و تەنانەت خەڵکیش پرۆژەکەی مەسرور بارزانییان ڕەتکردووەتەوە.

لە مانگی 12 نزیک دەبینەوە و هێشتا حکومەتەکەی مەسرور بارزانی مووچەی مانگی 10 ی دابەش نەکردووە و چاوی لە بەغدایە دیسانەوە بگاتە فریای و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و فەرمانبەران کەم بکاتەوە.

سوودی هەژماری من چییە؟ پێشتر مەسرور بارزانی بانگەشەی ئەوەیدەکرد کە ئەگەر مووچە بە ڕێگەی هەژماری منەوە بێت، هیچ کات دابەشکردنی دواناکەوێت.

ئەگەر مەسرور بارزانی پرۆژەکەی بە باش دەزانێت، با لە هەولێر و دهۆک کە فەرمانبەران بوونەتە بەشێک لە پرۆژەی هەژماری من، مووچە دابەش بکرێت و مووچەکانیان دوانەکەوێت.