هەولێر کراوەتە سەربازگە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕەخنەی لە دۆخی هەولێر گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم شارە کراوەتە سەربازگە و کەس ناتوانێت بۆچوونی ناڕەزایەتی خۆی ڕابگەێنێت.

دڵشاد میرانی سەبارەت بە هەڵوێستی مامۆستایانی هەولێر ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی ئەوان هیچ کەمتر لە مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە و قەزا و ناحیەکانی دیکە نییە بەڵام لەوێ عەسکەریات هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوانەی لە ماوەی ڕابردوودا خۆپێشاندانیان کردووە یان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، یان کوژراون یان دەستگیر کراون و بە جۆرێک لە جۆرەکان ئیهانە کراون.

ڕاشیگەیاندووە کە کوالیتی خوێندن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی لە سفرەوە نزیکە.