هەولێر لە خۆپێشاندانی بێ ئاوییەوە بۆ خۆپێشاندانی مامۆستایان

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەر دوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە درێژایی وەرزی هاوین لە هەولێر دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان بەڕێوەچووە.

بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە 20 ی ئابی 2023 مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر و دهۆک لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەرببڕن.

لە هەرێمی کوردستان خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان بۆ مووچە و دامەزراندن یەکێک لە دیمەنە هەرە دیارەکان بووە و بەردەوام میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە.