هەولێر شاری ئاگرکەوتنەوەکان

بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 407 ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت لەو ڕووداوانەدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری پێنج مانگی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە سنوورەکە بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکە، زۆرترین ئاگر لە مانگی چواری ئەمساڵدا کەوتووەتەوە.

ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بە گوێرەی مانگەکان بەم شێوەیە بووە:

مانگی 01ـی 2024؛ 80 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.

مانگی 02ـی 2024؛ 91 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.

مانگی 03ـی 2024؛ 91 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.

مانگی 04ـی 2024؛ 104 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.

مانگی 05ـی 2024؛ 41 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.

ئەو شوێنانەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان تێدا تۆمار کراوە:

ماڵان؛ 156 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

سووتانی ئۆتۆمبێل؛ 94 ڕووداو.

هۆتێل؛ 6 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

فڕنی نانەوا؛ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

فەرمانگەی میری؛ 5 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

موەلیدەی کارەبا؛ 9 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

مارکێت و پێشانگە؛ 23 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

کارگە؛ 3 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

دارستان و باخچە؛ 3 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

گۆڕەر و کێبڵی کارەبا؛ 17 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

گەنم و جۆ؛ 3 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە

پووش و پاوان؛ 13 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە

چێشتخانە و کافتریا؛ 6 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە

کۆگەی سووتەمەنی؛ 6 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە

کابینە – خێمە و کەمپ؛ 10 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە

لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و 58 کەسیش بریندار بوون.