هەولێر بە دەست کێشە عەشایەرییەکانەوە دەناڵێنێت

کێشە عەشایەرییەکان لە هەولێر ڕوویان لە زیادبوون کردووە و رۆژ نییە هاووڵاتی نەبێتە قوربانی.

هۆکاری زۆربوونی ئەم دیاردەیەش لە هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسانێک لە سەروی دادگاکانەوەن، دەتوانن سوڵحی عەشایری بکەن و تۆمەتبارەکان داڵدە بدەن، ئەمەش وایکردووە کە کێشەی عەشایری لە هەولێر گەیشتووەتە لوتکە.

بە پێچەوانەوە ئەم کێشەیە لە سلێمانی زۆر کەم بووەتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەمن و ئاسایشی سلێمانی زۆر توندووتۆڵە و هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت لە ئەگەری هەر تاوان و سەرپێچییەک سزا دەدرێت.

لە سلێمانی ئەوە سەلمێندراوە کە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە بەڵام لە هەولێر دادگا دەسەڵاتی بە سەر هەموو کەسێکدا نییە.

ئەگەرچی دیاردەی چەکی بێ موڵەت لە هەولێر قەدەغە کرا بەڵام دیاردەکە زۆر بەربڵاوتر بووە و کێشە عەشایەرییەکان زیاتر بووە.

کێشە عەشایەرییەکان لە هەولێر ئاسوودەییان لە خەڵکەکەی سەندووە و ئەوان بەردەوام لە دڵەڕاوکێدان و شیرازەی کۆمەڵگەی شارەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپتربوون دەڕوات.

یانە شەوانەکان و کچە مۆدێلەکان هاواریان لە خەڵکی هەولێر سەندووە، بەڵام لە سلێمانی هەموو ئەو شوێنانەی کاری بەدڕەوشتییان تێدا دەکرا لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە داخران و هەر کەس لە سلێمانی کاری بەدڕەوشتی بکات بە توندترین شێوە سزا دەدرێت، هەر کەس و کچە مۆدێلێک لە یاسا لابدات سزا دەدرێت، ئەمەش وایکردووە کە کچە مۆدێلەکان لە سلێمانییەوە ڕوو لە هەولێر بکەن.