هەولێر، پایتەختی کچە ڕووتەکان!!

هەولێر شاری زانایان، کەڵە پیاوان، نووسەران، شاعیران و گەورە کەسایەتییەکانی کوردستان، ئەمڕۆ بە هۆی سیاسەتی پارتی و بارزانییەکانەوە بۆ پایتەختی کچە ڕووتەکانی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە.

هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بووەتە بەهەشت بۆ ئەو کچە ڕووتانەی کە جەستەی خۆیان نمایش دەکەن، لە هەمان کاتدا دەتوانین بڵێین کە بووەتە هۆکاری پارە پەیداکردنی ئەوان.

لە نوێترین باسی پەیوەندیداردا هاووڵاتییەک ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە نووسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرتی خێرا لە هەولێر، بۆ کەسانی ئاسایی و ئەوانەی کە جلی تەسک و ڕووت لە بەر ناکەن، بە 24 کاتژمێر یان زیاتر پاسپۆرتەکانیان بۆ دەردەهێنن، بەڵام بۆ کچە جل تەسک و ڕووتەکان بە کەمتر لە یەک کاتژمێر ئیش و کارەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.

هۆکاری ئەمەش ڕوونە، ئەو کچانە دەستیان دەڕوات و بەرپرسەکانیان لە پشتە و لە هەمان کاتدا سپۆنسەری دارایی هەموو ئەو نەشتەرگەرییە جوانکارییانەن کە بۆ ئەو کچانە دەکرێت.

بەرپرسەکانی شاری هەولێریش ئەمانە بە بێ بەرامبەر بۆ ئەو کچانە ناکەن، بەڵکوو هەر شەو بەرپرسێک کچێک لەوانە دەباتە باخ و شوقەکانیانەوە و حەز و خواستی خۆیان لە گەڵ ئەواندا بە سەر دەبەن.

ئەو کچانە ڕایانگەیاندووە کە باشترین ڕێکلام خۆڕووتکردنەوە و نمایشکردنی جەستەیانە و لەو ڕێگەیەوە هەموو شتێک بە دەست دێنن، لە پارەی زۆر و خانوو و ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و ئەوانی دیکەوە.

بە ڕای ئێوە ئایا کوردستان ئەمەیە؟ ئەمە خاکی کوردە یان ئەو قومارخانەی پارتی شانازی پێوە دەکات؟