هەولێر، لە تانکی بەعسەوە تا دەنگی خەڵک
38 ساڵ بە سەر ڕووداوەکانی 31 ی ئابی 1996 ی هەولێردا تێپەڕ دەبێت و لە ڕوانگەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانەوە ئەمەش خیانەتێکی گەورەی پارتی و بارزانییەکان بەرامبەر بە هەولێر و کوردستان بووە کە بە هێنانی سوپای بەعس بۆ ئەو شارە 230 پێشمەرگە کوژران و زیاتر لە 7 هەزاری تریش بریندار بوون.
لە بەرامبەر ئەم خیانەتەدا یەکێتی بانگەشەی وەرگرتنەوەی هەولێر لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و دەنگی خەڵکەوە دەکات و درووشمی ئەوەی هەڵبژاردووە کە هەولێر بە تانکی بەعس داگیرکراوە و یەکێتی بە دەنگی خەڵک وەریدەگرێتەوە.
یەکێتی ڕایگەیاندووە کە بە ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی کوردستان ئەو زوڵمەی بەرامبەر بە هەولێر کراوە، لە ناو دەبرێت.
پارتی هەر ئێستاش خیانەتی 31 ی ئاب بە دەسکەوتی نیشتمانی ناو دەبات و بێ شەرمانە داکۆکی لێدەکات.