هەولێر، بە هاویندا بێ ئاو و بە زستاندا لافاوە

ئەو هەولێرەی بە پایتەختی هەرێمی کوردستان و ناوەندی دەسەڵات و حوکمڕانی بارزانییەکان دەناسرێت، دەیان قەیران و کێشەی تێدایە کە بارزانییەکان ساڵەهایە لە چارەسەرکردنیدا شکستیان هێناوە.

بڕیار بوو هەولێر بکەنە هاوشانی دوبەی، شارێک کە سەنتەرێکی گەورەی بازرگانی ناوچەیی بێت، بەڵام ئێستا هەولێر دۆخێکی وەهای هەیە کە بۆ ژیان نابێت، لە هاویندا قەیرانی بێ ئاوی و لە زستاندا قەیرانی لافاو ڕوو لەم شارە دەکات. لە ڕووی ئابوریشەوە لە بری سەنتەرێکی بازرگانی ناوچەیی بووەتە سەنتەری لەشفرۆشی و کاری بەدڕەوشتی لە ئاستی عێراق و ناوچەکە.

بەرپرسانی پارتی و حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەولێر شکستیان هێناوە. ماوەیەکی دیکە کە خەڵک پێویستیان بە ئاو کەمتر بوو، دەڵێن کێشەی ئاومان چارەسەر کرد.

بە کەمبوونەوەی ڕێژەی پێویستی بە ئاو و بانگەشەی بەرپرسانی پارتی و حکومەتەکەی بارزانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بێ ئاوی، قەیرانی لافاو سەرهەڵدەدات کە دیسانەوە شکستی ئەوان بۆ خەڵک دەسەلمێنێتەوە.