هەموو یەک شەممەیەک لە هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانە

مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی یەک شەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2023 دەڕژێنەوە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندان دەکەن.

مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە تا بەدیهاتنی ئامانج و داواکارییەکانیان بایکۆت بەردەوام دەبێت و هەموو یەک شەممەیەک دەکەنە خۆپێشاندانی دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

داواشیان کردووە کە باوکان و دایکان و خوێندکاران شان بە شانی مامۆستایان خۆپێشاندان بکەن و ڕێگە بەوە نەدەن داهاتووی منداڵەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە.