هەشت ماری ئەو شکستی هێنا

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان شکستی پرۆژەی هەژماری من ی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

شێرکۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە لەم قۆناغەدا حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم یاری بە کاتەوە دەکات و پرۆسەکەی خاو کردووەتەوە و دەیەوێت زیاتر کات دوابخات بۆ تەوتینی موچە و ئەوەی دەیکات بە هۆی فشارەکانی بەغدا و سوربوونی لە سەر تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە.

ئاشکراشیکردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پەردەپۆشی ئەوە دەکات کە هەژماری من شکستی هێناوە و دەبێت موچە تەوتین بکرێت، بەوەش کار لە سەر ئەوە دەکات بانکی تی بی ئای بخاتە چوارچێوەی هەژماری منەوە بە شێوەیەکی وەهمی تا ئەو شکستەی پێبشارێتەوە.