هەزاران کەس لەم وەزارەتە زیادەن و ئەگەری بڕینی موچەکانیان هەیە

یەكێك لە كێشەكانی لیستی موچە ئەوەیە (23 هەزارو 790) کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە زیادەیە.

سۆران عومەر- ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەمیانی بەدواداچونم بۆ ئەنجامی وردبینییەکان و کێشەی لیستەکانی موچەو هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارە، دەرکەوت:

23 هەزارو 790) کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە زیادە.

٢٠٥ فەریق و لیوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەیە.

٦٣ فەریق و لیوایان بێ ئیش بێ پایەن و پۆستیان نیە.

5 هەزارو 123 خانەنشین هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.

27 هەزارو 232 خانەنشین و کەمئەندام لەیەکەی ٧٠ هەیە.

2 هەزارو 232 كەس لە خانەنشینان جیاوازی هەیە!

10 هەزارو 547 کەس بایۆمەتری نیە.

هەزارو 531 خانەنشین لەسەر یەکەی ٨٠ هەیە، (17 هەزارو 609) کەسیان بایۆمەتری نیە.

7 هەزارو 202 خانەنشین لە وەزارەتی ناوخۆ هەیەو موچەیان لەسەر وەزارەتە.