هەرێم لە ڕووی سەربازیشەوە لاواز دەکرێت
کازم سەیادی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعە لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەغەیر سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزی پێشمەرگە بۆ هێڵی شین بگەڕێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە مەبەست لە هێڵی شین، ئەو هێڵەیە کە بەر لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 پێشمەرگەی تێدا بووە.
سەیادی وتی کە ئەگەر هەرێم ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنە نەبێت، دەبێت یاسای سەربازی جێبەجێ بکرێت، واتە هێز دژی هەرێم بەکار بهێندرێت.
کازم سەیادی پەرلەمانتاری حیزبی دەعوەی سەر بە نوری مالیکییە و بە کەسێکی نزیک لە ناوەندی بڕیاری شێعەکان دادەنرێت.