هەرێم لە قەیراندایە و مەسرور بارزانی بە گەشتێکی خێزانی چووەتە ئەورووپا و ئەمریکا

هەرێمی کوردستان لە گەورەترین قەیراندایە، پارە نییە، بێکاری زیادی کردووە، مووچە دابەش ناکرێت، پرۆژەکان ڕاگیراون، دوو ئیدارەیی هاتووەتەوە، دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کوشتن زیادی کردووە، گەنجان هیوایان بە حکومەتە خۆماڵییەکە نەماوە. لەم دۆخە قەیراناوییەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی تایبەت و بە گەشتێکی خێزانی هەرێمی بەرەو ئەورووپا و ئەمریکا جێهێشتووە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی خێزانی دوورودرێژ چووەتە دەرەوەی هەرێم و ئامانجی سەردانەکەشی ئەورووپا و ئەمریکا بووە.

گەشتی خێزانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ دوورگە گەشتیارییەکانی ئەورووپا و ئەمریکا وەک نەریتێک لای ئەوان پەیرەو دەکرێت. ئە،مەش لە کاتێکدایە کە هەرێم لە خەراپترین بارودۆخی 30 ساڵی ڕابردوودایە.

خەڵکی هەرێم بە دەست بێکاری، بێ کارەبایی، بێ مووچەیی و بێ ئاوییەوە دەناڵێنن و بە چەندین کەس تا ئێستا لە سەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی گیانیان لە دەست داوە، کەچی سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی خێزانەکەی بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ئەورووپا و ئەمریکا.