هەرێم سواڵە دەرمانیشی دەستپێکرد

وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و بڕیارە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

سەردانەکەش بە مەبەستی دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە و هەروەها چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندرووستی.

وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە دابینکردنی پشکی دەرمانی هەرێم لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە لە ڕیزی گرنگترین ئامانجەکانی ئەم سەردانەیە.

حکومەتی هەرێم داوای مووچە لە بەغدا دەکات، داوای نەوتی سپی لە بەغدا دەکات، داوای پشکی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەکان لە بەغدا دەکات، دیار نییە ئەرکی خۆی چییە و بە چ پێوەرێک خۆی ناو ناوە حکومەت؟