هەرێم ئامادەنییە داهات ڕادەست بکات و بەغدا توڕەیە
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی نەگەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا”.
ڕاشیگەیاند: لەماوەی رابردوودا رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و داهاتی خاڵەسنوورییەکان و ناوخۆ بنێرێت بۆ بەغدا و دواتر ٥٠٪ی بۆ دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام هەرێم ئەو داهاتەی نەناردووە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ بۆ ئەو مەبەستە و زانینی هۆکاری نەناردنی داهاتەکان، لیژنەکەیان سەردانی هەرێم دەکات.
عەتوانی ڕاشیگەیاند؛ عێراق بەشێوەیەکی مرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ پرسی مووچەی مووچەخۆراندا کردووە و رێکارەکانی بەبانکیکردنی مووچە بەردەوامن.