هەرێم ئاشبەتاڵی ڕاگەیاندووە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە کە هەرێمی کوردستان ئاشبەتاڵی ڕاگەیاندووە و تەنیا ئەوەی ماوە ئاشبەتاڵەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

موسەننا ئەمین ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم کەڕ و لاڵ و کوێرە، حکومەت سەروەری نەماوە و ئەو سەروەت و سامانەشی لێ سەندرایەوە کە تاڵانی دەکرد.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئاشبەتاڵێکی دیکەی هەرێم هاتووە و هەر ئەوە ماوە کە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمە ئاشبەتاڵ نییە کە تازە هەرێم بەش دەکەن و لە دوای ئەو هەموو داهات و تەخشان و پەخشانە مووچە نادەن، ئایا ئەمە ئاشبەتاڵ نییە کە شەڕی ناوخۆ زیندوو دەکەنەوە؟

موسەننا ئەمین وتی کە هەرێم هیچ شانازییەکی نییە کە بۆ خۆیی باس بکات، خەڵک دەرفەتی هەناسەدانی نییە وەک پێویست.