هەرێمی کچە مۆدێلەکان

لە کاتێکدا بە هۆی سیاسەتەکانی مەسرور بارزانییەوە هەرێمی کوردستان نوقمی قەیران و کێشە جۆربەجۆرەکانە، کچە مۆدێلەکان لەم هەرێمەدا بوونەتە خاوەن پارەیەکی خەیاڵی و داهاتی مانگانەی بەرچاو.

لای خەڵک بە گشتی ئەم پرسیارە هاتووەتە پێشەوە کە کچە مۆدێلەکان چۆن ئەم پارەیە پەیدا دەکەن؟ بازرگانی دەکەن یان بەکار دەهێندرێن؟

کچە مۆدێلەکان بە خۆیان و لایڤ و چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵکیان سەرقاڵ کردووە. دەرکەوتن و گەشەی کچە مۆدێلەکان خەڵک و ڕێکخراوەکانی مافی ژنانی توڕە کردووە و بۆچوونێک هەیە کە ئەوان لە لایەن بەرپرسان و کەسە دەستڕۆیشتووەکانی ناو حیزبەکانەوە بەکار دەهێندرێن.

لە هەرێمی کوردستان بۆچوونی گشتی ئەوەیە کە ئەو کچە مۆدێلانە بوونەتە مەترسییەک لە سەر کۆمەڵگەی کوردی و بەرپرسان بازرگانییان پێوە دەکەن و کەسە دەستڕۆیشتووەکان و کوڕ و برای بەرپرسان ئەوان بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان لە ڕووی سێکسی و بازرگانییەوە بەکار دێنن.

کچە مۆدێلەکان بوونەتە خاوەنی هەزارن مەتر زەوی گرانبەها لە هەولێر، خانوو و ڤێلای زۆر جوانیان هەیە، ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێل و پێشکەوتوویان هەیە و بە کورتی و بە گشتی لەوپەڕی خۆشیدا دەژین، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەرێمی کوردستان خەڵک بە گشتی تووشی کێشەکانی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەیان بوونەتەوە و حکومەتیش هەر خەریکی کاروباری کچە مۆدێلەکانە و ئاوڕێک لە ژیانی خەڵکی هەژار و کەم داهات ناداتەوە.

لە هەرێمی کوردستان بەرپرسان وایانکردووە کە ژن بووەتە کاڵا و ئامرازی خۆشگوزەرانییەکانی ئەوان و بەم هۆیەوە کچ و ژنە مۆدێلەکان لە پەرلەمانتاران دەستڕۆیشتووترن. ئەمەش بووەتە مەترسییەکی گەورەی سەر کۆمەڵگەی کوردی کە بەرهەمی حکومەتەکەی مەسرور بارزانییە.

ئەمەی کچە مۆدێلەکان بە چاودێری حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بە تایبەت لە شاری هەولێر دەیکەن، تەنیا بۆ دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستانە لە کەلتور و داب و نەریتی کوردی و ملکەچبوونی تەواوی کەلتوری وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەمەش دەیەوێت هەرێمەکەی بە پێشکەوتوو بناسێنێت.