هەرێمی کوردستان کوشتارگەی ڕۆژنامەنووسان

لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوو، 15 ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان کوژراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە بەردەوام بانگەشەی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن، بەڵام تەنانەت لە سەر کۆمێنتێک خەڵکیان بۆ ماوەی چەند ساڵی خستووەتە گرتووخانەکانەوە یان بێسەرشوێنیان کردووە.

وەک ئاماژە درا، لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوو، 15 ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان کوژراون کە ناو و بەرواری کوشتنیان لە خوارەوە هاتووە:

عەبدولستار تاهیر شەریف: 5 ی 2 ی 2008 لە کەرکوک

سۆرانی مامە حەمە: 21 ی 7 ی 2008 لە کەرکوک

سەردەشت عوسمان: 5 ی 5 ی 2010 لە هەولێر

کاوە گەرمیانی: 5 ی 12 ی 2013 لە کەلار

دەنیز فورات: 8 ی 8 ی 2014 لە مەخمور

وەدات حسێن: 13 ی 8 ی 2016 لە کەرکوک

شوکری ئامێدی: 1 ی 12 ی 2016 لە ئامێدی

مستەفا سەعید: 14 ی 8 ی 2016 لە خازر

ئەحمەد هاجەر ئۆغلۆ: 10 ی 10 ی 2016 لە کەرکوک

محەممەد سابت شەحادە: 6 ی 12 ی 2016 لە کەرکوک

ئەرکان شەریف: 30 ی 10 ی 2017 لە داقوق

عەبدولقادر قەیسی: 5 ی 12 ی 2017 لە کەرکوک

شیفا گەردی: 25 ی 2 ی 2017 لە موسڵ

بەختیار حەداد: 20 ی 6 ی 2017 لە موسڵ

نۆژتان ئارهان: 3 ی 3 ی 2017 لە شەنگال

ئەگەر باس دەکرێت کە هەندیک لەم کەسانە بە ڕووداوی دیکە و لە لایەن گرووپ و کەسانی دیکە و لە شوێنی دیکەدا کوژراون، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت هەرێمی کوردستان هیچ کات شوێنێکی ئارام و پارێزراو بۆ ڕۆژنامەنووسان نەبووە و بەردەوام هەڕەشەی کوشتن و گرتن و ڕفاندنیان لە سەر بووە، دەسەڵاتدارانی هەرێمیش دەستیان لە کوشتنی ئەو کەسانەدا هەبووە.