هەرێمی کوردستان فرۆشرا
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە مەسرور بارزانی ڕێکەوتنێکی نهێنی لە گەڵ تورکیا واژۆ کردووە.
ئامانج لە ڕێکەوتنەکەش پشتیوانی تورکیایە بۆ مانەوەی مەسرور بارزانی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.
ڕێکەوتنەکە لە نێوان مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا واژۆ کراوە.
مەسرور بارزانی بۆ باجی پاراستنی پۆستەکەی و بەدەستهێنانی پشتیوانی تورکیا، ڕێگەی بەو وڵاتە داوە لە داگیرکاری و کردنەوەی بنکە سەربازی و هەواڵگرییەکان و هەروەها بۆردومان و تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا دەستکراوە بێت و پێویستی بە هیچ موڵەتێک نەبێت و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمیش بۆ دژایەتی پەکەکە هاوکاری ئەو وڵاتە بکەن.