هەرێمی کوردستان بەرەو شەڕی ناوخۆیی هەنگاو دەنێت
جموجوڵی سەربازیی نائاسایی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ترس و نیگەرانی خستووەتە دڵی خەڵکەوە و بیرەوەرییەکانی شەڕی خوێناوی ناوخۆیی بۆ ئەوان زیندوو کردووەتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە جموجوڵێکی سەربازی نائاسایی لە ناوچەی کڵاو قاسم لە شاخی هەورێی دۆڵی خۆشناوەتی هەیە.
هەر یەک لە یەکێتی و پارتی هێزی زیاتریان ڕەوانەی ئەو شوێنانە کردووە و هێزەکانیان لە بەرامبەر یەکتر جێگیر کردووە.
ڕۆژی شەممە 2 ی ئەیلول، هێزێکی هاوبەشی دژە تیرۆر و کۆماندۆی یەکێتی بەرەو ناحیەی بالیسان بەڕێکەوتن و سەرجەم هێزەکانی دیکەی یەکێتی لەو ناوچانە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.