هەرێمی کوردستان بووەتە قەسابخانە

لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 68 کەس بە شێوازی جۆربەجۆر و لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکاندا کوژراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بەردەوام باس لە سەروەری یاسا و هەبوونی ئاسایش و ئارامی دەکەن.

ئەمساڵ لە هەریمی کوردستان 68 کەس کوژراون، کوژراوی ئەوان لە ڕووداوە جیاجیاکان و بە شێوازی جۆربەجۆر بووە. زۆرترین ئاماری کوژراوەکانیش لە مانگی تەمموزی 2023 بووە کە 15 کەس کوژراون.

لەو 68 کەسە، 55 کەسیان بە چەک کوژراون و ئەمەش لاوازبوونی حکومەتی هەرێم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی چەکی بێ موڵەت دەخاتەڕوو.

لە مانگی کانوونی دووەم 10 کەس، لە مانگی شوبات 3 کەس، لە مانگی ئازار 6 کەس، لە مانگی نیسان 9 کەس، لە مانگی ئایار 12 کەس، لە مانگی حوزەیران 13 کەس و لە مانگی تەمموز 15 کەس کوژراون.