هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە رادەستكردنی داهاتەكانی ناوخۆ

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ "هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە رادەستكردنی داهاتەكانی ناوخۆ، تەنها بڕێكی كەمی داهاتى باجەكانی رەوانەی بەغداد كردووە.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ دەبێت حكومەتی عێراق لەماوەی یەك مانگدا ئاستی پابەندبوونی هەرێم بە بڕگەكانی بودجە ئاشكرابكات.

وتیشی: هەرێم لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدراڵی شایستە دراییەكانی وەردەگرێت، دەبێت بەپێی هەمان بڕیار پابەندیەكانیشی جێبەجێبكات.

ئاماژەی بەوەش دا؛ بەغداد مرۆڤ دۆستانە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی موچەی فەرمانبەران كردووە.حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بە رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە ناردنی داهاتەكانی ناوخۆ, تەنها بەشێكی كەمی داهاتەكانی باجی ناردووە.

ئاشکراشی کرد: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ بەدواداچونی كارەكانی.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ هەرێمی كوردستان شایستە داراییەكانی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی وەردەگرێت, لەهەمان كاتدا دەبێت پابەندیەكانی جێبەجێبكات بەپێی هەمان بڕیار.

عەتوان عەتوانی زیاتر وتی: پێویستە حكومەتی عێراق لەماوەی یەك مانگدا ئاستی پابەندبونی حكومەتی هەرێم بە بڕگەكانی بودجە ئاشكرابكات, لەوەی پەیوەیستە بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتیەكان.