هەرێمی عەرەبستان نەک هەرێمی کوردستان
سایەق تەکسیەک پێی وتم کەم ڕۆژهەیە عەرەب نەبەم بۆ نوسینگەی خانوو زەوی، من هیچ ڕقێکم لەعەرەب نیە، لێ عەرەب و تورکیش سروشتێکیان هەیە لەکوێ دانیشتن بەموڵکی خۆیانی دەزانن، ئێستا ئەوەی لەبەردەم هەڕەشەی عەرەباندنایە کەرکوک و خانەقین نین، فریای شەقڵاوە کەون، ماوەیەک لەمەو بەر چوینە سەرچاوەی ئەحمەد ئاوا، لەەر عەرەب نەمانتوانی وێنەیەک بەدڵی خۆمان بگرین، ئەگەر ئێستاش ئەوە ئاسای بێت دەپازدە ساڵی تر ئاسای نیە، ئەوانەی چل ساڵ لەمەوبەر هێنرانە کەرکوک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی و عەرەباندن، ئێستا خۆیان بە کەرکوکی ڕاستی دەزانن و هێزیش نیە بتوانێ لەسەرژمێری دادێ بێبەشیان بکات.
کێشەی ئەم عەرەباندنەی ئەمجارە ئەوەیە دەسەڵاتی کوردی خۆی ڕێگە خۆشکەرە، بڕو بیانوشی بۆ ئەوە هەیە، هەرێمی کوردستان دەوڵەت نیە تا هاتنی ئەو ڕوبارە خەڵکە کاریگەری نەبێت، لەندەن یەک ئینگلیزیشی تیانەمێنێ هەر پایتەختی بەریتانیەکانە، هەمووهلسنکی ببن بەسۆمالی هلسنکی هەر پایتەخی فنلەندیەکانە، بەڵام ئەمە بۆ کوردستان شتێکی ترە.
حکومەت دەبێت بۆ ئەم عەرەباندنە پلانی هەبێت لانی کەم پەیماننامەی ئەوەی کە لەئارامبوونەوەو گۆڕانکاریدا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، گەرچی ئەگەر هەیە لەبیست ساڵی ئایندەدا بیانوی گەرم بوون و وشکەساڵی و بەبیابان بوون ژمارەی عەرەب لەکوردستان نزیکی یەکسان بوون بکاتەوە لەگەڵ کورد، ئەگەر زیاتری نەکات.
لەتیف فاتیح فەرەج