هەردی سەڵاح: پارتی هەمیشە شانازی کردووە بەهەڵاتنەوە

پارتی خۆچەماندنەوە بۆ بەغدا و داواکارییەکانی بە سەرکەوتن بە خەڵک دەفرۆشێتەوە، بەڵام ڕای گشتی ڕاستییەکانیان بۆ ڕوون بۆتەوە.

پارتی لە پرسی هەڵبژاردنی کوردستان سەرەڕای وەدواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگ بەڵام لە کۆتایی دا هەموو شتێکی قبووڵ کرد و ڕایگەیاند بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات.

هەروەها لە باسی بودجە و موچەی فەرمانبەران کە گۆڕیبووی بۆ قەیران بۆ ژیانی ئاسایی خەڵک لە ئەنجامی پێداگرییەکانی بەغدا ناچار بە تەسلیم بوو، بەڵام هەر باسی دەسکەوت و سەرکەوتن دەکات و لایەنی بەرانبەر بە خەیانەت تۆمەتبار دەکات.

لەمبارەیەوە هەردی سەڵاح بە ناونیشانی “پارتی هەمیشە شانازی کردووە بەهەڵاتنەوە ” نووسیویەتی؛

لەشنگال و لە مەخمور و لە کەرکوک بێ ئەوەی تەقە بکەی هەڵبێی و ڕابکەی !

قبوڵ بکەی ئافرەتی کورد بۆفرۆشتن لە بازاڕەکانی ڕەقە تەسلیم بە دوژمن بکەی !

بەتەئکید زۆریش ئاساییە شانازی بە هەڵاتن لە هەڵبژاردن بکەی.